کوردپرێس:
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی هێزەکانی پاراستنی گەل(هه‌په‌گه- باڵی سه‌ربازیی په‌كه‌كه)، توركیا له‌ڕێگای هێرشی بۆ سه‌ر كامپی په‌نابه‌رانی مه‌خموری وه‌ك هێرش بۆ سه‌ر په‌كه‌كه ڕاگه‌یاندووه، ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك به به‌پێچه‌وانه نیشاندانی ئه‌م هێرشه بۆسه‌ر هێزه‌كانی پاراستنی گه‌لی سڤیلی ئه‌م خاكه، هه‌وڵی دا كه كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی بشارێته‌وه.
راشیگه‌یاندوه، به هێرش بۆ سه‌ر كامپی مه‌خموور كه له زوڵمی ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌ڵهاتوون و هێرش بۆ سه‌ر خه‌ڵكی ئێزدی له شه‌نگال كه دژی داعش به‌رخۆدانیان كرد، توركیا جارێكی دیكه ڕووی ڕاستی و بكوژیی خۆی نیشان دا، به بیانووی جیاواز هێرشی نامه‌ردانه‌ی ئه‌نجام داوه، ئه‌م هێرشه دژی گه‌لی كورد و گه‌لانی ناوچه‌كه ئه‌نجام دراوه، ئه‌م هێرشانه بۆ سه‌ر مه‌خمور و شه‌نگال كه دژی داعش به‌رخۆدانیان كرد، هیچ جیاوازییێكی له‌گه‌ڵ زیهنییه‌تی داعش نییه.
هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل ڕه‌تیشی كردووه‌ته‌وه، هێزه‌كانیان له مه‌خموور و شه‌نگال هیچ جموجۆڵێكیان هه‌بووبێت و ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕو، هێزه‌كانمان دژی هه‌ر چه‌شنه هێرشێك بۆ سه‌ر ناوچە کوردییەکان، گه‌لی كورد و ده‌ستكه‌وته‌كانی، به توندی وه‌ڵامیان ده‌بێت.
ورده‌كاریی هێرشه‌كانی شه‌وی رابردووشی ئاشكرا كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان، مه‌یدانه‌كانی سیدا و شه‌هید ڕۆسته‌م له زاپ، مه‌یدانی وه‌رخه‌لێ له ئاڤاشین، مه‌یدانی سننێ له خواكورك و مه‌یدانی شه‌هیدان و زارگه‌لێ له قه‌ندیل-یان بۆردومان كرد، به‌هۆی بۆردومانه‌كانیشه‌وه هیچ زیانێك به‌ر هێزه‌كانمان نه‌كه‌وتوه.
Your Comment