بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی یەکشەمە 25ی جۆزەردانی 1399 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 2472 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 187 هەزار و 427 حاڵەت.
هەر بە وتەی سادات لاری لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 107 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانییانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 8 هەزار و 807 کەس.
شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 148 هەزار و 674 نەخۆشی تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە و نەخۆشخانەیان بەجێ هێشتووە.
Your Comment