بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە مانگەکانی ڕابردوو و بە گوێرەی ڕاپۆرتی چاودێری گشتیی پێنتاگۆن، هێرشەکانی داعش لە هەندێک ناوچەی عێراق و سووریا بەشێوەیێکی بەرچاو زیادی کردووە. بەگوێرەی ژمارەیێک ڕاپۆرتی دیکە لە ناوچە کێشەلەسەرەکاندا هێرشەکانی داعش بەشێوەیێکی کەم وێنە زیادی کردووە.
مایکل نایتس، شرۆڤەکاری پرسی ڕۆژەهەڵاتی ناوین لەبارەی زیاتر بوونی هێرشەکانی داعش لە ناوچە کێشەلەسەرەکاندا دەڵێت: نەبوونی هاوکاری لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق بەهێز بوونی داعشی لەو ناوچانەدا لێدەکەوێتەوە.
ناوبراو بە ڕۆژنامەی ئینگلیزی زمانی عەرەب نیووزی وتووە ئەگەر هێزە کوردەکان و سوپای عێراق هاوکاری یەک نەبن داعش بەم زووانە دەتوانێت ژمارەیێک لە گوندەکان داگیر بکاتەوە و بەشێک لەشارەکانیش لە شەودا کونترۆڵ دەکات.
داعش لە سێ مانگی ساڵی 2020 دا توانیویە 566 جار لە عێراق هێرش ئەنجام بدات ئەوەش لە حاڵێکدایە کە ژمارەی ئەو هێرشانە لە ساڵی 2019دا بە گشتی گەیشتە 1669 هێرش.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment