کوردپرێس: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، نزار خه‌یروڵا بریکاری پێشکه‌وتوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق کاربەڕێکەری باڵێوزخانەی تورکیا له به‌غدا بانگ کردوه و یاداشتێکی ناڕه‌زایه‌تیی توندی حکوومه‌تی عێراقی پێیداوه و ئیدانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی خڵوسی ئاکار وه‌زیری به‌رگریی تورکیای بۆ خاکی عێراق به‌شێوه‌یێکی نافه‌رمی کردووه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئیدانه‌ی لێدوانه‌کانی وه‌زیری ناوخۆی تورکیا ده‌کات، له‌باره‌ی نیه‌تی وڵاته‌که‌ی بۆ دروست کردنی بنکه‌یێکی سه‌ربازی هه‌میشه‌یی له باکووری عێراق، بریکاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه رایگه‌یاندوه، حکوومه‌تی عێراق زۆر به ڕوونی ده‌ستدرێژییه به‌رده‌وامه‌کانی تورکیا بۆسه‌ر سه‌روه‌ریی عێراق خاکه‌که‌ی ره‌ت ده‌کاته‌وه، به‌جۆرێک یه‌کناگرنه‌وه له‌گه‌ڵ بنه‌مای دراوسێیه‌تی و یاسا و بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تیه‌کان.
بریکاری پێشکه‌وتوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاشکراشی کرد، تورکیا له‌ڕێگه‌ی به‌کارهێنانی سه‌ربازیه‌وه ناتوانێت سه‌رکه‌وتوبێت، له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و پاراستنی ئاسایشی سنووره‌کان.
شایانی باسە ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، خڵوسی ئاکار، وه‌زیری به‌رگریی تورکیا به‌سه‌ردانێکی کت‌وپڕ هێزه‌کانی وڵاته‌که‌ی له ناوچه‌کامی کانی ماسی و هه‌فتانین له‌سنووری پارێزگای دهۆک به‌سه‌رکرده‌وه و رایگه‌یاند، تورکیا به‌نیازه بنکه‌یێکی سه‌ربازی فروانتر له‌و ناوچه‌یه دروست بکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment