کوردپرێس:
مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتی لە نوسینێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی نووسیویەتی، "سیستەمی لیستگەرایی هەڵبژاردنی ئەمجارە، هاوسەنگیەک لە نێوان توانای کاندید و کاریگەری حزبەکان لە مەحەک دەدات، زۆرن ئەوانەی پێیان وایە، زۆربەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پێشوی لیستی کراوە، دەنگی خۆیان بوە، ئەمجارەیان بۆیان دەردەکەوێ، لافەکانیان چەند بڕ دەکات".
ئاماژەی بەوەش کردووە، حزبەکانیش، بۆیە سووربوون لەسەر سیستەمی لیستگەرایی بازنەیی، هۆکارەکەی بەدینەهێنانی دروشمەکان و دۆخی نالەباری دەسەڵاتەکان و متمانەی لاوازی جەماوەرە بە پڕۆسەی هەڵبژاردن و لایەنەکان، لەبەر گەندەڵی و نادادپەروەری.
مەلا بەختیار لەبارەی پێکهێنانی هاوپەیمانی لە نێوان یەکێتی و گۆڕان دەڵێت، "ئەمە لەبەر ئەوە نییە هەردولا بەهێزن، بەڵکو لەبەرمەترسی سەرەنجامی هەڵبژاردنە، دوای ئەم هەڵبژاردنە، رێگەی تەندروستی هەردولا، یەکگرتنیانە، هاوپەیمانی ناچاری، گولاجە عیلاج نییە".
شایانی باسە یهکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنهوهی گۆڕان لهسهر بهشداریکردن له ههڵبژاردنی داهاتووی پهرلهمانی عێراق رێککهوتنیان واژۆکردوە و هاوپهیمانێتیهکهیان لهژێر ناوی "هاوپهیمانی کوردستان" لهکۆمسیۆنی ههڵبژاردنهکان تۆمار کرد.
Your Comment