کوردپرێس:
پاشنيوه‌ڕۆى ڕۆژی دووشه‌ممه 2021/5/3 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له هه‌ولێر به ياوهريى جێگرانى سه‌رۆک، سه‌ردانى هه‌ر يه‌ک له کۆمه‌ڵى دادگهريى کوردستان و يه‌کگرتووى ئيسلاميى کوردستانی کرد.
له دوو ديدارى جيادا له‌گه‌ڵ هه‌ر يه‌که له مامۆستا عه‌لى باپير سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى دادگهريى کوردستان و مامۆستا سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين ئه‌ميندارى گشتيى يه‌کگرتووى ئيسلاميى کوردستان و به‌رپرسانى هه‌ردوولا، بارودۆخ و پرۆسه‌ى سياسيى هه‌رێمى کوردستان، پرسى ئاماده‌کردنى ده‌ستوورى هه‌رێمى کوردستان، په‌يوه‌ندييه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتووى عێراق و چه‌ند پرسێکى ديکه تاوتوێ کران.
له هه‌ردوو ديداره‌که‌دا جه‌خت له گرنگيى به‌رده‌واميى کارى پێکه‌وه‌يى و هه‌وڵدانى هه‌مه‌لايه‌نه‌ى لايه‌ن و پێکهاته‌کانى هه‌رێمى کوردستان له‌پێناو يه‌کڕيزى و ته‌باييدا کرايه‌وه و رۆڵى سه‌رۆکايه‌تيى هه‌رێمى کوردستان وه‌ک چه‌ترى کۆکه‌ره‌وه‌ى هه‌مووان له‌مباره‌يه‌وه به به‌رزى هه‌ڵسه‌نگێنرا.
هه‌مووان هاوڕا بوون که رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تهحهدييهکانى ئێستا و داهاتووى هه‌رێمى کوردستان و کارکردن بۆ هه‌بوونى چارچێوهیێکی کارى هاوبه‌شى نێوان لايه‌نه‌کان له‌پێناو پاراستنى بهرژهوهندييه باڵاکانى هه‌رێمى کوردستاندا دوور له ناکۆکى و جياوازييه سياسييه‌کان، ئه‌رکى هه‌مووانه.
Your Comment