بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كۆڵۆنێڵ دەیڤد ولیەمز، فەرماندەی سەنتەری هەماهەنگیی ھاوبەشی ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لە كوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24 گوتی: ئەو هێرشەی داعش وەبیرهێنانەوەیەکە کە هێشتا داعش هەڕەشەیێکی گەورەیە لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق، بۆیە پێویستە هەرچی زووە هەماهەنگی لەنێوان هێزەکانی کوردستان و عێراق لە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان دروست بکرێت.
کۆلۆنێل دەیڤد ولیەمز، جەختی کردەوە: یەکێک لە خاڵەکانی هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دامەزراندنی سەنتەری هاوبەشە لەو ناوچانە، کە وادەکات رێگری بکرێت لە ئەنجامدانی هێرشی هاوشێوەی شەوی رابردوو و هەروەها هەنگاوێکی دیکەشە بۆ لەناوبردنی یەکجارەکی داعش.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment