بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جیهاد حوسێن، پەرلەمانتاری پارتی لە وەڵامی بڵێسە جەبار فەرمان، کە لە نوێترین نووسینیدا تۆمەتی ئاراستەی ئەوانە کردووە کە بڕیار دەدەن بچنە ڕیزی پارتی دیموکراتی کوردستان؛ بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "خەڵکی کوردستان هەر چیەکی بوێت، داوای هەرچیەکیان کردبێت، ئەو تاقمەی کە بڵێسە کاریان بۆ دەکات، هەر بە خیانەت وەڵامیان داونەتەوە، ئەوان خواستیان هەرچی بووبێت، تاقمەکە هەر خەریکی قاچاخچێتی و خۆفرۆشی و کوشتن و رادەست کردنەوەی خەڵک بە نەیاران بوون، ئیتر چۆن خەڵک لە ڕیزەکانیاندا دەمێنێتەوە؟".
ناوبراو جەختیشی کردەوە کە تاقمێک لە سلێمانی بەو تاوانانەی دەرهەق بە خەڵکی دەیکەن و بەو دەستدرێژییەی دەیکەنە سەر خەڵک، ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر سیمای خۆیان و ئیدارەکەیان ناشرین دەکەن، بۆیە خەڵکیش لە پێناو ڕاست کردنەوەی ئەم بارە لارە، بە شانازییەوە پارتی بوون هەڵدەبژێرن.
جیهاد حوسێن گوتیشی: مافیاکانی ئەوان بە ئاشکرا خەڵکی دەکوژن، رۆژنامەنووس بە ماڵ و منداڵەوە لەناو دەبەن و کەیسەکەش بە دادگا دادەخەن، ئیتر خەڵکیش ئامادە نییە بچێتە پاڵ تاقمێکی لەم جۆرە، مەگەر کەسانێک بچێتە پاڵیان کە وەک خۆیان مافیا و خۆفرۆش بێت".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment