سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ مەکتەبی سیاسی پارتی کۆ بووەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسعوود بارزانی و مەسروور بارزانی، سەرۆک کۆماری عێراق دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ گەیشتە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحموود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە مەکتەبی سیاسیی پارتی پێشوازییان لە بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق کردووە و پرسی هەڵبژاردن و ئەو مەترسیانەی رووبەڕووی هەرێمی کوردستان بوونەتەوە تاوتوێ کراون.

وتەبێژی پارتی ئاماژەی بەوەش کرد، باسی دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش کرا و "جەختمان کردەوە لەتەبایی هێز و لایەنە سیاسییەکان بۆ ئەوەی پێگەیێکی بەهێزمان لە بەغدا هەبێت و بتوانین بەرامبەر ئەو کەس و لایەنانە بوەستینەوە کە دژی هەرێمی کوردستانن".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1819

Your Comment

You are replying to: .
captcha