کوردپرێس:
شەوی سێشەمە 27ی نیسانی 2021 محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گەیشتە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەهەولێر و لەلایەن بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی هاوسەرۆكانی یەكێتییەوە پێشوازیی كرا.
شایانی باسە ئێوارەی ئەمرۆ وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەرۆكایەتیی شاندێک گەیشتە هەولێر و لەگەڵ سەرۆكی هەرێم، سەرۆك و جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆ بووەوە.
Your Comment