دەوامی فەرمی لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەستی پێکردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، رۆژی یەکشەممە 07-06-2020 دەوامی فەرمی لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان بە میکانیزمی پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەست پێدەکاتەوە.

کوردپرێس:

جوتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیێکی لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوام لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردووەتەوە و داوا دەکات وه‌زاره‌ت، ده‌سته‌ و فه‌رمانگه‌ نه‌به‌ستراوه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌ت پابەندبن بە دەوامپێکردنی تەنها رێژەی 30% فه‌رمانبه‌ران و بەشێوەیەکی (تەناوب) نۆرە.

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەکەدا دەڵێت، له‌ وه‌زاره‌ته‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانیش رێوشوێنی ته‌ندروستی بۆ چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان و سه‌رلێده‌ران دە‌گیرێته‌به‌ر كه‌ به‌بێ به‌ریه‌ككه‌وتن و رۆتین مامه‌ڵه‌كانیان جێبه‌جێده‌كرێت.

لە هەرێمی کوردستان ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتووەتە هەزار و 93 تووشبوو. لەو ژمارەیە 448 کەس چاکبوونەتەوە و 19 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. کۆی ئەو کەسانەیشی کە لە نەخۆشخانەکانن و ڤایرۆسەکە لە جەستەیاندا چالاکە 626 کەسە.

دەقی راگەیێندراوەکەی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٧ حوزه‌یرانی ٢٠٢٠، ده‌وامی فه‌رمی له‌ داموده‌زگا‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ میكانیزمی پابه‌ندبوون بە رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

وه‌زاره‌ت، ده‌سته‌ و فه‌رمانگه‌ نه‌به‌ستراوه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌ت پابەند دەبن بە دەوام پێکردنی تەنها ڕێژەی ٣٠٪ فه‌رمانبه‌ران وبەشێوەیەکی تەناوب.

له‌ وه‌زاره‌ته‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانیش رێوشوێنی ته‌ندروستی بۆ چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان و سه‌رلێده‌ران ده‌گرێته‌به‌ر كه‌ به‌ بێ به‌ریه‌ك كه‌وتن و رۆتین مامه‌ڵه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت.

داوا له‌ هاووڵاتییان و فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ین بۆ پاراستنی خۆیان و خێزانه‌كانیان پابه‌ندی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان بن.

د. جووتیار عادل

گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

٢٠٢٠/٦/٦

News Code 178961

Your Comment

You are replying to: .
captcha