هەواڵی کۆبوونەوەی فازڵ میرانی لەگەڵ میتی تورکیا ڕەت دەکرێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە ڕوونكردنەوەیێكدا نووسینگەی رۆژنامەوانیی فازل میرانی ڕەتی كردەوە سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی، بەشداریی كۆبونەوەیێكی كردبێت لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی توركیا (میت) لە شاری دهۆك.

کوردپرێس:

پاش ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و لە چەند میدیاێکی نافەرمی بەتایبەت لە ئاژانسی هەواڵی فورات نیوز هەواڵی دانیشتنی فازڵ میرانی لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی تورکیا بڵاو کرایەوە لە ڕوونکردنەوەیێکدا نووسینگەی رۆژنامەوانیی فازل میرانی ڕایگەیاند،"بەشی توركیی ئاژانسی "فوڕات نیوز"ی سەر بە پەكەكە، هەواڵێكی بڵاوكردوەتەوە گوایە فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەشداری كۆبونەوەیەكی كردوە لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی توركیا (میت) لە شاری دهۆك بە مەبەستی ئامادەكردنی هێزێكی 200 كەسی كە جلوبەرگی پەكەكەیان لەبەردا بێت و چەندین شوێن و دەزگای هەستیاری وەكو پۆلیس و ئاسایش بكەنە ئامانج بۆ بیانوگرتن بۆ لێدانی دەنگی ناڕازیی ناوچەی بادینان و چەند ناوچەیێكی دیكەی كوردستان دواتریش بەم بیانوەوە پەكەكە بكرێتە ئامانج و لە بارەگاكانی بدرێت."

دەقی ڕوونكردنەوەكە:

بەشی توركیی ئاژانسی "فوڕات نیوز"ی سەر بە پەكەكە، هەواڵێكی بڵاو كردووەتەوە گوایە بەڕێز فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەشداری كۆبوونەوەیەكی كردووە لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی توركیا (میت) لە شاری دهۆك بە مەبەستی ئامادەكردنی هێزێكی 200 كەسی كە جلوبەرگی پەكەكەیان لەبەردا بێت و چەندین شوێن ودەزگای هەستیاری وەكو پۆلیس و ئاسایش بكەنە ئامانج بۆ بیانووگرتن بۆ لێدانی دەنگی ناڕازیی ناوچەی بادینان و چەند ناوچەیەكی دیكەی كوردستان دواتریش بەم بیانووەوە پەكەكە بكرێتە ئامانج و لە بارەگاكانی بدرێت.

وێڕای بەدرۆخستنەوەی سەرلەبەری هەواڵەكە، بە پێویستمان زانی روونی بكەینەوە كە بەڕێز فازڵ میرانی بەشداریی هیچ كۆبوونەوەیەكی لەم جۆرەی نەكردووە. داواش دەكەین ئەم ئاژانسانە بیر لە میسداقیەتی خۆیان بكەنەوە و چیتر خەڵك بە هەواڵی بێ بنەما چەواشە نەكەن.

نووسینگەی رۆژنامەوانیی فازڵ میرانی

سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان

News Code 178943

Your Comment

You are replying to: .
captcha