لەیلا گیوڤەن: دژایەتیی AKP و MHP کاریگەریی لە سەر خەباتی کورد نابێت

پەرلەمانتارێکى هەدەپە کە لەلایەن پەرلەمانى تورکیاوە پارێزبەندیى لێ سەندرایەوە جەخت لەوە دەکاتەوە دژایەتیى ئەکەپە و مەهەپە کاریگەرى لەسەر خەبات و تێکۆشانى کورد نابێت و ئەوان لەسەر خەبات‌کردن بۆ ئازادی و دیموکراسى و مافی مرۆڤ کاری زیاتر دەکەن.

کوردپرێس:

لەیلا گیوڤەن پەرلەمانتارى هەدەپە کە ڕۆژی پێنج شەممە 4ی جوونی 2020 لەلایەن پەرلەمانى تورکیاوە پارێزبەندى و مافى پەرلەمانتارى لێ سەندرایەوە لەدواى ئەو بریارەوە لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "شارپرێس" رایگەیاند" ئەم بریارە هێرشێکى بەردەوامە کە لە ساڵى ١٩٩٤ وە لەدژى پەرلەمانتارانى کورد دەستی پێکردووە و تا ئەمڕۆش هەر بەردەوامە، ئەکەپەو مەهەپە دژى هەموو ئەو دەنگانە دەوەستنەوە کە داواى دیموکراسى و ئازادى و مافى مرۆڤ دەکەین، ئێمەش هەرگیز ناوەستین لە داواکردن لەو سێ مافە کە وەک ئاوو هەوا بە گەلى کوردو گەلانى دیکەى تورکیا حەڵاڵە".

گیوڤەن ئاماژەى بەوەشکرد، ئەو پەرلەمانتاری کورد و شارى جولەمێرگە خەباتی ئەو بە سەندنەوەى پارێزبەندى ناوەستێت، وەک خۆشى دەیڵێت گەلى جولەمێرگ کاتێک دەنگیان پێداو هەڵیان بژارد ئەو لەزیندان دابوو ئێستاش گەل هەر پشتیوانى دەکات.

سەبارەت بە ئەگەرى دەستگیرکردن و زیندانیکردنى ئەو پەرلەمانتارەى هەدەپە وتى" من ساڵى ٢٠٠٩ دەستگیر کرام بە تۆمەتى دۆسیەى کەجەکە کە ئەوە تۆمەتێکە بۆ هەموو سیاسەتمەندارو سەرۆک شارەوانى و پەرلەمانتارەکانى کورد دروستى دەکەن، کاتێک لە دادگا بووم ئەکەپە وتیان ئەوە جەماعەتى فەتۆ ئەمەیان کردوە، بەڵام من پێم وتن ئەوە کارى ئەکەپە، ئەوکات پێنج ساڵ لە زیندان بووم، ئێستاش هەر ئەکەپەیە لەدژی گەلى کوردو ئیرادەى خەڵکی ئێمە و لەدژى من هەمان کار دەکاتەوە، من لەبەر ئەوەى پێنج ساڵ زیندانى بووم بەپێی یاسا ساڵەکانى زیندانیم تەواو کردوە، بەڵام لەبەر ئەوەى من بەرگرى لە گەلەکەم دەکەم و لەدژى فاشیزمى ئەکەپە هەردەم قسەم کردووە و دەیکەم دوور نییە جارێکى تریش زیندانیم بکەن،لەبەر ئەوەى باسى کورد دەکەم یاساو زیندانى ئەوان هەموو کات ئامادەیە لەبەردەستیان کێیان بوێ بەسەریدا دەسەپێنن".

News Code 178941

Your Comment

You are replying to: .
captcha