بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە ئاگر لە پووش و پاوانی دەوروبەری هەولێر کەوتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی توركیا، گوندی خەلیفانیان لە برادۆست بۆردومان کرد و بەهۆیەوە ئاگر لە پوش و پاوانی ناوچەکە کەوتەوە، سەربازانی تورکیش بەشێوەی هەڕەمەکی تەقە لە خەڵک دەکەن و ناهێڵن ئاگرەکە بکوژێننەوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەکشەمە 31ی ئاداری 2020 ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز ڕایگەیاند لە چوارچێوەی هێرش و پەلاماردانەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر چیاکانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكان گوندی خەلیفانیان لە دەڤەری برادۆستی سنوری پارێزگای هەولێر بۆردومانکرد.

ڕۆژنیوز ڕایگەیاند، بەهۆی بۆردومانەکەی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیاوە ئاگر لە پوش و پاوانی ناوچەکە کەوتەوە و سەربازانی سوپای تورکیا لە ناوچەکە بەشێوەی هەڕەمەکی تەقە لە خەڵک دەکەن و ناهێڵن ئاگرەکە بکوژێننەوە، بەو هۆیەشەوە تا ئێستا ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە.

News Code 178894

Your Comment

You are replying to: .
captcha