لە سەردەمی کۆرۆنادا هێرشی دژی هەدەپە زیادیان کردووە

بەشی تورکیا- سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند لە سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنادا هێرشی دژی هەدەپە زیادیان کردووە و کاری سەرەکی دەسەڵاتیش بووەتە دامەزراندنی قەیوم لە جێگەی شارەوانیەکانی ئەوان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساروخان ئۆلوچ، پەرلەمانتار و سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند لە کۆی 65 شارەوانی دەست بەسەر 53 شارەوانیدا گیراوە، لە سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنادا هێرشی دژی هەدەپە زیادیان کردووە و کاری سەرەکی دەسەڵاتیش بووەتە دامەزراندنی قەیوم لە جێگەی شارەوانیەکانی ئەوان.

سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو شارەوانیانەی کە لەسەردەمی کۆرۆنادا دەستیان بەسەرداگیرا، خزمەتی تەندروستیان پێشکەش بە گەل دەکرد، بەم شێوەیە بێ دوودڵی بۆ ئەوەی یەکسەر شارەوانیەکان کە خزمەتی تەندروستی پێشکەش دەکەن، بێکاریگەر بکەن دەستیان بە هێرشەکانیان کرد. بەوەش رازی نەبوون.

ساروخان ئۆلوچ باسی لەوشە کردوە، دوو هەفتە لەمەوبەر لە پێنج شارەوانی تریش قەیومیان دامەزراند و بەم شیوەیە لە سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنادا بە گشتی لە جێگەی 13 شارەوانی ئەوان قەیومیان دانا، ئەمە زۆر ئاشکرایە، "ئێمە بە بەردەوامی دەڵێین، دەیانەوێت کۆماری قەیوم دابمەزرێنن، یاسای هەڵبژاردن هەڵبوەشێنن، ئیرادەی گەل پێشێل بکەن، بە گەل دەڵێن، ئەگەر ئێوە ئەو کەسانە هەڵنەبژێرن کە ئێمە دیاریمان کردون، قەیوم لە جێگەی ئەوانەی تر دادەنێین".

ناوبراو ئەوەشی خستەڕو، "لە 65 شارەوانی بەتەنها 12 شارەوانیمان ماوە، کردەوەی بەو شیوەیە لەدژی ئەوانەی تریش ئەنجام دەدرێت، لەبەرئەوەی بە پێی مێشکی ئەم دەسەڵاتە، لە کوێ لە هەڵبژاردنەکاندا نەیتوانی سەربکەوێت، لەوێ قەیوم دادەمەزرێنێت، هەمان کار دەکات کە لە ڕۆژئاوای تورکیا ئەنجامی دەدات، کە سەرناکەوێت، هەوڵ دەدات شارەوانیەکان بێکاریگەر بکات، بە شێوەیێکی ئاشکرا ئیرادەی گەل پێشێل دەکات و مافی هەڵبژاردن ناناسێت".

ئۆلوچ ئاماژەی بە ئۆپەراسیۆنی دژی کۆمەڵەی ژنانی رۆسا و دەبەپە کرد و وتی، "لە ئامەد 12 کەسیان دەستگیرکرد، ئەو دەزگایانەی کە ئۆپەراسیۆنیان لەدژی ئەنجام درا، کاریان بۆ نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان دەکرد و پشتگیریان لە ژن دەکرد، کۆمەڵەیەکە کە پشتگیریێکی بەهێز لە تێکۆشانی ئازاد و یەکسانی ژن دەکات، خۆیان لەبەر ئەوەش نەگرت، ناتوانن خۆیان لەبەرانبەر تێکۆشانی ئازادی و یەکسانی ژنان لە جۆگرافیای کوردان بگرن، لەگەڵ ئەوەشدا لە جزیر هەوڵیاندا باڵەخانەی پارتەکەمان بسووتێنن".

ئۆلوچ روونیشی کردەوە، بە ناوی هەدەپە لە کۆنگرەکەیانەوە و تا ئێستا، لەسەر بناغەی هاوپەیمانی دیموکراسی، داوایان لە هەموو رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، سەندیکا پیشەییەکان، پارتە سیاسی و هەموو کەسانی بە ویژدان و دیموکرات کردووە، بەشداری هاوپەیمانی دیموکراسی ببن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 178887

Your Comment

You are replying to: .
captcha