کوردپرێس: ئاژانسی ڕۆژنیووز بڵاوی کردەوە مەحموود عوسمان ڕایگەیاندووە دەوڵەتی تورکیا دان بە هیچ ئیرادەیێکی کوردییدا نانێت و دەڵێت: پەکەکە وڵاتی خۆی دەپارێزێت، تورکیا لە ئەنقەرەوە دێت و هێرش دەکاتە سەر وڵاتەکەمان.
ناوبراو دەشڵێت تورکیا هێشتاش بەڕێوەبەریی هەرێمی کوردستانی وەک ئیرادەیێکی سیاسی نەناسیوە و پێویستە پارتی و یەکێتی شاندێکی هاوبەش دروست بکەن و لەگەڵ پەکەکە دانیشن و کێشەکە بە دانوستان چارەسەر بکەن، هێزە کوردییەکان خۆیان دەتوانن کێشەکانیان چارەسەر بکەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment