محەمەد باقر قاڵیباف بوو بە سەرۆکی پەرلەمانی ئێران

بەشی ئێران- محەمەد باقر قاڵیباف بە کۆی 230 دەنگی نوێنەرانی پەرلەمان وەک سەرۆکی نوێی پەرلەمانی ئێران هەڵبژێردرا.

کوردپرێس:

ڕۆژی پێنجشەمە 8ی جۆزەردانی 1399 دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان لە خولی یازدەهەم بەڕێوە چوو و لە ئەنجامدا محەمەد باقر قاڵیباف بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران وەک سەرۆکی خولی یازدەهەمی پەرلەمانی ئێران هەڵبژێردرا.

شایانی باسە دوو کاندیدی دیکەش بۆ ئەو پۆستە ناوی خۆیان تۆمار کردبوو کە بریتی بوون لە فەرەیدوون عەباسی و مستەفا میرسەلیم.

News Code 178857

Your Comment

You are replying to: .
captcha