بڕیارە ئەمساڵ کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دهۆک ببەسترێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، ئەمساڵ کۆنگرەی 14 دەبەستن و ئامادەکارییەکان تەواو بوون، بڕیاریشە کۆنگرەکە لە دهۆک ببەسترێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەعفەر ئیمینکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە رووداو-ی ڕاگەیاند "ئامادەکارییەکان بۆ بەستنی کۆنگرەی 14 بەردەوامن و لیژنەی ئامادەکاریش کارەکانی خۆی تەواو کردووە، زنجیرەیێک دیراساتی ئەکادیمی لەنێو کەسانی نوخبەی پارتیدا کراوە و چاوەڕوانی ئاسایی بوونەوەی دۆخی هەرێمی کوردستان و نەمانی مەترسییەکانی کۆرۆنا دەکەین بۆ کۆنگرە".

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی گوتیشی "بە دڵنیاییەوە کۆنگرەی پارتی لە ساڵی 2020دا دەبەسترێت و پێشنیازێکیش دراوە بە سەرۆک بارزانی بۆئەوەی کۆنگرەکە لە دهۆک ببەسترێت، ئەویش پێشنیازەکەی قبووڵ کردووە، ئەمەش بۆ یەکەمجار دەبێت کۆنگرەی پارتی لە دهۆک ببەسترێت".

تاوەکوو ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان 13 کۆنگرەی بەستووە، دوا کۆنگرەی لە ساڵی 2010 بوو کە تێیدا مەسعوود بارزانی بە سەرۆک و نێچیرڤان بارزانی بە جێگر هەڵبژێردران.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 178848

Your Comment

You are replying to: .
captcha