بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خلووسی ئاكار وەزیری بەرگریی توركیا، لە كۆبوونەوەیێكیدا لەگەڵ چەند فیرقەیێكی سوپای توركیا و بە ئامادەبوونی چەندین فەرماندە و سوپاسالاری توركیا، لەباری كۆرۆناوە باسی لە باری تەندروستیی سەربازانی توركیا كرد.
بە گوێرەی هەواڵێكی رۆژنامەی سەباح-ی توركی، ئاكار ئاماژەی بەوەش داوە كە توركیا توانیویەتی سەربازەكانی بە كەمترین زیان لە بەڵای كۆرۆنا لێی بچنە دەرەوە.
ئاكار ئاشكرای كردووە، تا ئێستا ١٥٦ سەربازی توركیا تووشی كۆرۆنا بوون و باری تەندروستیی هەمووشیان زۆر باشە و هیچ سەربازێک مەترسی لەسەر ژیانی نییە.
وەزیری بەرگریی تورکیا دەڵێت شانازیشە كە توركیا وەكوو (ئەمریكا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و رووسیا و ئیتاڵیا) نییە، چوونكە ئەو وڵاتانە زۆرترین سەربازیان تووشی كۆرۆنا بووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment