کوردپرێس:
ڕۆژی چوارشەمە 31ی گوڵانی 1399 حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە کۆمەڵێک تەوەری گرینگ کرد کە باسی دۆخی ئابووری و بازاڕی دراوەکان یەک لەو باسانە بوو.
ڕۆحانی ڕایگەیاند دەوڵەت ئامادەیە بە زووترین کات وەرەقەی خەزانە بڵاو بکاتەوە و پێویستە نرخی دراوەکان کۆنتڕۆڵ بکرێن.
سەرۆککۆماری ئێران لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا ئاماژەی بە ڕۆژی جیهانیی قودس کرد و گوتی: لەو پارێزگا و شارانەی بە شارێزگایان شاری سپی و بێ مەترسی لە کۆرۆنا تۆمار کراون نوێژی جەژن دەکرێت و مەڕاسیمی ڕێپێوانی ڕۆژی قودسیش بەڕێوە دەچێت.
ڕۆحانی جەختیشی کردەوە هەموو ئەو بڕیارانەی لە لایەن دەوڵەتەوە بۆ یارمەتی دانی هاووڵاتییان و کۆنتڕۆڵ کردنی کۆرۆنا دراون پێویستە تا کۆتاییی مانگی جۆزەردان بخرێنە بواری جێبەجێ کردنەوە.
Your Comment