داوا کردنی دوو هەرێمی لە هەرێمی کوردستان خیانه‌تێکه‌ وه‌ک‌ 16ى ئۆکتۆبەر

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له‌ئاماژه‌یێکدا بۆ‌ هه‌وڵه‌کان بۆ جێگیر کردنی‌ لامه‌رکه‌زیی ئیداریی، کەمال کەرکووکی ده‌ڵێت: "هه‌ندێک که‌س باسی‌ دوو هه‌رێمیی ده‌که‌ن، ئه‌وه‌شی‌ خیانه‌تێکه‌ وه‌ک خیانه‌تی‌ 16 ئۆکتۆبەر".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەمال کەرکووکی، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکووک- گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌میدیاکانی‌ حزبه‌که‌ی‌ ڕاگه‌یاندووه‌: پلانێک هەیە دژی‌ ئەزموونی فیدراڵی‌ هەرێمی کوردستان‌، ده‌یانه‌وێت ئه‌زموونی‌ هه‌رێم سه‌رنه‌که‌وێت".

کەمال کەرکووکی وتیشی‌، "لێره‌و له‌وێ هه‌ندێک که‌س باسی‌ دوو هه‌رێمیی ده‌که‌ن، ئه‌وه‌شی‌ خیانه‌تێکه‌ وه‌ک خیانه‌تی‌ 16 ئۆکتۆبەر، ئه‌و کات به‌شێک له ‌خاکی‌ کوردستان که‌وته‌ ژێر ده‌ستی‌ شۆڤینییه‌کان، هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌شێکی‌ تری‌ کوردستان به‌هه‌مانشێوه‌ بخه‌نه‌ ژێر ده‌ستی‌ ئه‌وان."

له‌باره‌ی‌ پرسی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکووک- گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی‌: عێراق دەیەوێت لەرێگای بڕینی بوودجەی کوردستان، گەندەڵی‌ و شکست‌ و کەموکورتییەکانی خۆی بشارێتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 178748

Your Comment

You are replying to: .
captcha