بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، سادق حسێنی، فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی له پارێزگای دیاله، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه: هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق پرۆسه‌یێكی تایبه‌تیان له ناوچه‌ی مه‌یته‌ی سنووری عوزێم ئه‌نجام داوه، له‌و پرۆسه‌یه‌دا دوو تیرۆرستیان كوشتووه و سێ تیرۆرستی دیكه‌شیان بریندار كردووه، هاوكات ده‌ستیشیان به‌سه‌ر ماتۆڕسكیلێكدا گرتووه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بۆ پرۆسه‌كه پشتیان به‌كامێرای چاودێری و فڕۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان و چه‌كی پێشكه‌وتوو به‌ستووه.
ناوچه‌ی مه‌یته ده‌كه‌وێته سنووری نێوان پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و ناحیه‌ی عوزێمی سه‌ر به‌پارێزگای دیاله، له‌ماوه‌ی رابردووش‌دا چه‌ندین جار جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچه‌یه بینداوه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment