کوردپرێس: سۆران عومهر، ئهندامی فراكسیۆنی كۆمهڵی ئیسلامی له پهرلهمانی كوردستان ڕایگهیاند ئەم حکوومەتە کە شکستی خواردووە و ئیفلاسی ڕاناگەیەنن! ماوەی ٦٧ ڕۆژ تێپەڕیوە بەسەر مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی رابردوو، مووچەی مانگی یەکی چەند وەزارەتێکی دابەش کردووە.
سۆران عومهر له نووسینێكدا ڕاشیگهیاندووە لەکۆتایی دا رۆژەکان دەگەیەنێ بە ٩٠ ڕۆژ، واتە دوای دوو مانگ دەست دەکات بە مووچەیێک و بە مانگێکیش دابەشی دەکات، بەمە مووچەی کردووە بە سێ مانگ جارێک! واتە بەیەک وەرز مووچەیێک دەدات، ئەویش ئەگەر بەغدا پارە بنێرێ.
سۆران عومهر دهشڵێت دواکەوتنی مووچەی ئەمساڵیشی لە سێ مووچەوە گەیاندووە بە پێنج مووچە، لەگەڵ ئەوەشدا دەیەوێ دەرماڵەی فەرمانبەران ببڕێ، ئەمە حکوومەتدارییە یان چەوساندنەوەی خەڵک؟ ئەمە شکست و ئیفلاس نیە چییە؟.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment