کوردپرێس: لەو پەیوەندییەدا ترەمپ بەکازمی راگەیاندووە عێراق وڵاتێکی گەورە و گرنگە و دەتوانێت رۆڵێکی کاریگەر لە ناوچەکەدا بگێڕێت بۆ سەقامگیری هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی.
هاوکات، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا ترەمپ جەختی لەسەر پێشکەش کردنی هاوکارییە داراییەکانی بۆ پشتیوانی کردنی ئابووری عێراق کردۆتەوە.
لای خۆشییەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق پەرۆشی خۆی بۆ دروست کردنی باشترین پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا نیشان داوە.
هەردوولاش کۆک بوون لەسەر فراوان کردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان و بەردەوامیدان بەهاوکاری و هەماهەنگی هەردوو وڵات بۆ رووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا.
جەختیش کرایەوە کە هەردوولا هەوڵەکانیان دەخەنەگەڕ بۆ پەرەپێدانی وەبەرهێنانی ئابووری و خزمەت کردنی بەرژەوەندییەکانی هەردوولا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment