بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سولەیمان سویلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا لەگەڵ هێزی جەندرمەی وڵاتەکەی لە پارێزگای کوردنشینی بدلیس کۆبوونەوەیێکی ئەنجام دا و لەبارەی تواناکانی ئەو هێزەوە وتی ژمارەی ئەو هێزانەی PKK کە لەناوخۆی تورکیا ماونەتەوە بۆ 486 کەس دابەزیوە.
سولەیمان سویلۆ زیادی کرد: هەر ئەمساڵ دەبێت کۆتایی بە PKK لەناوخۆی تورکیا بێنین. زۆرینەیان کوژراون و ژمارەیێکی کەمیان لێماوەتەوە. بەو بەرنامە و پلانانەی کە داڕێژراون ئۆپەراسیۆنی زنجیرەیی خۆمان هەنگاو بە هەنگاو بەپێشەوە دەبەین، بە گرووپە تیرۆریستییەکانی دەسەلمێنێن ساڵی 2020 چ ساڵێکە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا لە درێژەی وتەکانیدا ڕاشیگەیاند بازنەی گەمارۆکەمان تەنگتر دەکەین، لە چاو ساڵی پار و پێشووتر سەرکەوتنی زیاترمان بەدەست هێناوە و کارەکەش کۆتایی پێدێنین.
شایانی باسە پێشتر لە ساڵی 2016یش وەزیری ناوخۆی تورکیا بڕیاری دابوو کە بە تەواوێتی PKKلەناو دەبەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment