کوردپرێس:
کۆمپانیای دانەغاز و کۆنسرسیۆمی کرسنت پترلیوم ڕایانگەیاند پڕۆژەی دەوڵەمەندکردنی کێڵگەی غازی خورمور لە هەرێمی کوردستان کە بە هۆی کۆرۆناوە ڕاگیرابوو دەستی پێکردەوە.
کۆمپانیاکان ڕایانگەیاندووە ئەو پڕۆژەیە بەسەرمایەیێکی زیاتر لفە 600 ملوێن دۆلار دەست پێدەکاتەوە و بڕیارە ڕێژەی گازی سروشتیی هەرێمی کوردستان بۆ ڕۆژانە 250 ملوێن پێی سێجا بەرز بکاتەوە. تەواوکردنی پڕۆژەی فراوان کردنی گازی کیڵگەی خورمور بە هۆی پەرەسەندنی کۆرۆناوە دوا کەوتبوو و بڕیارە تا 2023 تەواو بکرێت.
لە ئێستادا ڕۆژانە 440 ملوێن پێی سێجا گازی سروشتی لەگەڵ 15700 بەرمیل شلەمەنیی غازی و 1020 تەن گازی ئێڵ پی جی لەو کێڵگەیە بەرهەم دەهێنرێت کە یەکسانە لەگەڵ 110 هەزار و 400 بەرمیل نەوت. زۆربەی گازی سروشتیی بەرهەمهێنراو لە هەرێمی کوردستان لە وزەخانەی بەرهەمهێنانی کارەبا سەرف دەکرێت.
مەجید جەعفەر بەڕێوەبەری کرسنت پترۆلیۆم و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دانەغاز لە بەیاننامەیێکدا دەڵێت سەربازی کێشە جیهانییەکانی پەرەسەندنی کۆرۆنا ئوپەراسیۆنی بەرهەمهێنانی ئەو کۆمپانیایە لە هەرێمی کوردستان ڕانەگیراوە و ئێستا پڕۆژەی فراوان کردنیش پەیڕەو دەکرێت.
Your Comment