1485 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کرا

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 1485 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی پێنجشەممە 18ی گوڵانی 1399 کیانووش جیهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 1485 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە ۱۰۳۱۳۵ حاڵەت.

هەر بە وتەی جیهانپوور لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 68 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانییانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە ۶۴۸۶ کەس.

شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ ۸۲۷۴۴ نەخۆشی تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە و دۆخی تەندروستییان جێگیرە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 168642

Your Comment

You are replying to: .
captcha