بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كبریائیل كینۆ، گوتەبێژی فەرمیی هێزەكانی سووریای دیموكرات لە بەیاننامەیێکدا بە ئاماژەدان بە هەوڵی زیندانیانی داعش بۆ هەڵاتن لە زیندانی حەسەکە ڕایگەیاند: تیرۆریستانی داعش شەوی ڕابردوو هەوڵی هەڵاتن لە زیندانیان دا، ئەوان بە هەڵکەندنی درگاکان هەڵمەتی کونترۆڵ کردنی زیندانەکەیان دا.
كبریائیل كینۆ ڕایگەیاند پاش ئەو هەڵمەتەی زیندانیانی داعش هێزەکانی دژە تیرۆر خۆیان گەیاندە زیندانەکە و هێزەکانی سووریای دیموکراتیش ناچار بوون بە یارمەتیدانی ئەو هێزانە.
لەدرێژەی بەیاننامەکەی هێزەکانی سووریای دیموکراتدا هاتووە: پاش ئەو بشێوەیە کە تیرۆریستانی داعش لە زیندانەکەدا دروستیان کرد، نوێنەری هێزەکانمان لەگەڵ نوێنەری هاوپەیمانان گفتوگۆیان ئەنجام دا. ئێستاش دۆخی زیندانەکە ئاساییە و بە تەواوی لەزێر کونترۆڵدایە.
گوتەبێژی فەرمی هێزەكانی سووریای دیموكرات ڕاشیگەیاند: هیوادارین هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی پشتگیریی پێویستمان بکات بۆ دیاری کردنی چارەنووسی زیندانیان داعش و دابین کردنی ئاسایشی گرتووخانەکان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment