کوردپرێس:
ڕۆژی دووشەمە 4ی ئازاری 2020 وهزارهتی پێشمهرگه بڵاوی كردهوه شۆڕش ئیسماعیل، وهزیری پێشمهرگه لەو کۆبوونەوەیەدا، جموجۆڵەکانی تیرۆریستانی داعش لەناوچەکەو میکانیزمی رووبەڕووبونەوەیان و پاراستنی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگه لەسنوورەکە تاوتوێکرا.
لەبارەی سەردانەکەوە وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند: "لەو سەردان و بەسەرکردنەوەماندا، هاتووین گوێ لەداوا و داواکارییەکانتان بگرین و کەم و کوڕی و پێداویستیەکانتان پڕبکەینەوە، دۆخی ئێستای ناوچەکە وا دەخوازێت بەردەوام سازو ئامادەبن لەپاراستنی سەنگەرەکان و راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش".
وەزیری پێشمەرگە بەئامادەبووانی کۆبوونەوەکەی راگەیاند: داواو داوکارییەکانی پێشمەرگە رەوایە و شایستەی زیاترن، ئێمە لە بارو گوزەرانی پێشمەرگە تێدەگەین، بەڵام هۆکار گەلی دابەزینی نرخی نەوت و خراپی دۆخی ئابووری هەرێم دوای لێکەوتەکانی پەتای کۆڕۆنا، هێندەی تر دۆخەکەی ئاڵۆز کرد، وەک وەزارەتی پێشمەرگە و حکوومەتی هەرێم، بەئەرکی خۆمان دەزانین لەدابینکردنی مافەکان و تەواوی هەوڵەکانمان چڕکردۆتەوە بۆ دابەشکردنی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگه لەزووترین کاتدا.
لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، لێپرسراوی میحوەری کەرکووک، پوختەیەکی لەسەر ئەرک و فەرمانی هێزەکانی پێشمەرگەی لەسنوورەکه شیکردەوە، ئاماژەشی بە پێویستیە هەنووکەیەکان ی لیواکانی ئەو میحوەرە کرد، کە رۆڵی بەرچاویان هەیە لەراوەدوونانی تیرۆریستان لەو سنوورە.
دواتر فەرماندەکانی لیوا جیاجیاکانی ئەو میحوەرە، باسیان لەکارو چالاکییەکانی لیواکەیان کرد، هەروەک داوا و داواکارییەکانیان گەیاند بەوەزیری پێشمەرگە.
وەزیری پێشمەرگە دەستخۆشی لەفەرماندەی لیواکان و لێپرسراوی میحوەری کەرکووک کردو فەرمانیشی کرد، پابەندی دیسپلینە سەربازیەکان بن و پشتگیری و پاڵپشتی وەزارەتی پێشمەرگەشی لە چارەسەرکردنی کەم وکوڕییەکان و جێبەجێکردنی داوا و داواکارییەکانیان دووپاتکردەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment