شاندی ھەرێمی كوردستان لەبارەی پرسی نەوت و وزە و بودجە سەردانی بەغدا دەكاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە بەغدا ڕایگەیاند شاندی ھەرێمی كوردستان بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکانی لەبارەی پرسی نەوت و وزە و بودجە سەردانی بەغدا دەكاتەوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی دووشەمە 4ی ئازاری 2020 فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە بەغدا رایگەیاند، ئەمڕۆ شاندێكی ھەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكاتەوە.

فارس عیسا لەمیانی لێدوانێكی راشیگەیاند، ئامانجی گەڕانەوەی شاندەكە بۆ بەغدا، درێژەدانە بە گفتوگۆكانی هەفتەی رابردووی نێوان هەردوو حكومەت لەبارەی پرسی نەوت و وزە و بودجە.

لە بارەی رێككەوتنی كۆتایی لە نێوان ھەردوولا، سەرۆكی نوێنەرایەتی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان جەختیكردەوە، كە ئەمجارە ھەرێمی كوردستان بۆ گەیشتنە ئەنجامی كۆتایی، بە ئاراستەی رێككەوتن دێتەوە بەغدا.

ئەمە لە كاتێكدایە، كە لە كۆبوونەوەكەی رۆژی شەممە ٢ی ئایاری ٢٠٢٠ی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە هەفتەی رابردوو سەردانی بەغدایان كردبوو، جەخت لەبەردەوامبوونی گفتوگۆكان لەگەڵ بەغدا كرایەوە بە ئاراستەی پاراستن و دابینكردنی ماف و شایستە دەستوورییەكانی.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 168599

Your Comment

You are replying to: .
captcha