کوردپرێس:
ڕۆژی دووشەمە 4ی ئازاری 2020 وهزارهتى تهندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا هیچ تووشبووی نوێى ڤايرۆسى كۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە.
بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا؛ ١١٨٥ پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ ٣١٠ هەولێر، ٤٧٢ سلێمانی، ٣١٨ دهۆك، . هەلەبجە، ٠ راپەرین، ٨٥ سۆران ، دەرەنجام هیچ تووشبووی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە.
راگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە ٦٩
سەبارەت بە نەخۆشيی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، رێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1. کەرەنتین
تاوەکو ئەمڕۆ ٩٦٩٤ هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی وڵات گەڕانەتەوە و ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکانن" کەرەنتین کراون، لە ئێستادا تەنها ١٢٦٧ هاووڵاتی لە ٣٣ شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ ٣٦٢ لە هەولێر، ١٦٠ لە سلێمانی، ٧١٦ لە دهۆك، ٢٩ لە راپەرین. ٨٤٢٧ هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕاونەتهوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواوکردنی ماوەی ١٤ رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیيە نین، لەگەڵ کەرەنتینکردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری رڕابردوودا کە کۆی گشتیان ١٣ هاووڵاتی بوو.
2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا؛ ١١٨٥ پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ ٣١٠ هەولێر، ٤٧٢ سلێمانی، ٣١٨ دهۆك، . هەلەبجە، ٠ راپەرین، ٨٥ سۆران ، دەرەنجام هیچ تووشبووی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە.
کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ٤٤٥٠١ پشکنین بووە.
3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان ٣٨٧ تووشبوو، لەنێویاندا ٥ مردن هەیە و ٣٣٢ نەخۆش چاکبوونەتەوە و ئێستا تەنها ٥٠ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکييدان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکيی کە لە کاردان، جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان پابەند بن بە رێنماییەکانی تەندروستی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵغ و لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ١٢٢.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٣ی ئایاری ٢٠٢٠
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment