به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا له کاتژمێر ١٠:٢٣ خوله‌کی شه‌وی 24ی ته‌مووز گوندی هه‌یشمه و ناوچه‌کانی خواکورک و گه‌لی خواکورک و چیای که‌ویت و گه‌لی ڕه‌شیان بۆردومان کردوووه.
تا ئێستا زیانه گیانی و ماڵییه‌کانی ئه‌و بۆردومانانه نه‌زانراوه و له ماوه‌ی ڕابردوودا هێرش و بۆردومانه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه جیاجیاکانی هه‌رێمی کوردستان بووه‌ته کارێکی نیمچه‌ڕۆژانه.
به بیانووی بوونی گه‌ریلاکانی په‌که‌که له ناوچه سنورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، سوپای تورکیا به فڕۆکه و تۆپی دوورهاوێژ بۆردومانی ئه‌و ناوچانه ده‌کات که له هه‌ندێک شوێن به‌هۆی مه‌ترسیی بۆردومانه‌کانه‌وه دانیشتووانی گوند و ڕه‌وه‌نده‌کان ناچار بوون شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆیان جێبهێڵن و زیانیش به‌ر ڕه‌ز و باخه‌کانیان که‌وتوووه.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment