دووهەم كۆبوونەوەی هەرێم و بەغدا بەبێ ڕێككەوتن كۆتایی هات 

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دووهەم كۆبوونەوەی شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بەغدا بەبێ ڕێككەوتنی كۆتایی لەسەر پرسە ناكۆكی لەسەرەكان، كۆتایی هات.

کوردپرێس:

سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند لە كۆبوونەوەكەدا ڕێككەوتنی كۆتایی نەكرا.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌میر هه‌ورامی وته‌بێژی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عیراق كۆتایی هات و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ وردی گفتوگۆ له‌باره‌ی پێشهاته‌ سیاسی و پرسی نه‌وت و بودجه‌ و مووچه‌ كرا.

ناوبراو ئەوەشی خستە ڕوو كە بڕیارە هەردوولا سەرلەنوێ بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە و شایستە داراییەكان و نەوت كۆ ببنەوە.

سەمیر هەورامی وتیشی: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا له‌ئاینده‌یێكی زۆر نزیكدا كۆبوونه‌وه‌یێكی دیكه‌ له‌نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عیراق ئه‌نجامبدرێت، بۆ گه‌ڵاڵه‌ كردنی پێشنیاره‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 168546

Your Comment

You are replying to: .
captcha