تورکیا بۆ کردنە ئامانجی هێزە کوردەکان لە سووریا و عێراق پشتی بە درۆن بەستووە

بەشی جیهان- گۆڤاری سەربازیی ستراتێژی پیچ باس لەوە دەکات کە تورکیا بۆ کردنە ئامانجی هێزە کوردیەکان لە سووریا و عێراق تەرکیزی کردۆتە سەر کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری سەربازیی ستراتێژی پیچ لە ڕاپۆرتێکیدا پڕۆسەی گەشەسەندنی پیشەسازیی درۆنی سەربازی لە تورکیا دەکۆڵێتەوە و دەڵێت ئەم وڵاتە لەئێستادا لە لیستی وڵاتانی هەناردەکاری درۆنی سەربازیدایە.

بەڵام گۆڤارەکە دەنووسێت یەک لە ئامانجەکانی تورکیا لە برەو پێدان بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بەرەنگار بوونەوەی پەکەکە-یە بەتایبەت لە باکووری عێراق و لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بەشێوەیێکی بەربڵاو کەڵکی لە درۆن بینیوە دژ بەو هێزە.

گۆڤاری سەربازیی ستراتێژی پیچ هەروەها باس لەوە دەکات کە تورکیا لەدژی هێزە کوردییەکانی سووریا لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا کەڵکی لە درۆن وەرگرتووە و دەڵێت تورکیا ئیدیعای کردووە بە درۆن 2500 ئامانجی سەربازیی کوردانی سووریای خاپوور کردووە.

هەر گۆڤارەکە دەنووسێت تورکیا ڕازییە لە ئەنجامەکانی بەکار هێنانی درۆن دژ بە پەکەکە لە عێراق و باشووری خۆرهەڵاتی تورکیا و ئەم بابەتە بووەتە هۆکارێک بۆ ئەوەی کە ئەنقەرە دژ بە PKK زیاتر هانا بۆ درۆن بەرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 168523

Your Comment

You are replying to: .
captcha