یه‌كێتی ناوی كاندیده‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌داته‌ ‌كۆمیسیۆن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕای‌گه‌یاند: ئه‌مڕۆ ناوی كاندیده‌كانیان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پێشكه‌ش به ‌كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن ‌و ڕاپرسیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بڕیار ڕه‌شید وته‌بێژی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی ده‌ڵێت: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 25ی ته‌مووز به‌ر له‌وه‌ی واده‌ی پێشكه‌ش كردنی ناوی كاندیده‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كۆتایی بێت، ئه‌وان وه‌ک یه‌كێتی ناوی كاندیده‌كانیان پێشكه‌ش به ‌كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن ‌و ڕاپرسیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.

وته‌بیژه‌كه‌ی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی له‌باره‌ی میكانیزمی ده‌ستنیشان كردنی كاندیدی حزبه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان باسی له‌وه ‌كرد: "مه‌ڵبه‌نده‌كانی یه‌كێتی پشتبه‌ست به‌و ڕێنمایییانه‌ی ده‌زگای هه‌ڵبژاردن ده‌ریكردوووه‌ به ‌شێوه‌یێكی شه‌فافانه‌ كاندیده‌كانیان یه‌كلا كردوووه‌ته‌وه‌ و هه‌موو كاندیده‌كانیش كه‌سانێكن كه‌ له‌ بواره‌كه‌ی خۆیاندا ناسراون ‌و خزمه‌تی خه‌ڵكیان كردوووه‌".

بڕیار ڕه‌شید له‌باره‌ی دووباره‌بوونه‌وه‌ی ناوی په‌رله‌مانتارانی خوله‌كانی پێشووی په‌رله‌مان له‌ نێو لیستی ئه‌مجاره‌ی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌شڵێت: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی خولی پێشوو جۆرێک له‌ شاره‌زایییان په‌یدا كردوووه‌ بۆیه‌ ئاسایییه‌ ناوه‌كانیان دووباره‌ ببێته‌وه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی جێگه‌ی متمانه‌ی هاووڵاتییان بوون به‌ڵام ڕێژه‌كه‌یان زۆر نابێت".

وته‌بێژی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی جه‌ختیشی كرده‌وه‌: "ئاماده‌كاری ته‌واومان بۆ هه‌ڵبژاردنی 30 ئه‌یلوول‌ و كۆی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ كردوووه‌ كه‌ چوار ساڵ جارێک ئه‌نجام ده‌درێت".

پێشتر به‌ڵێن ئیسماعیل ئه‌ندامی ژووری هه‌ڵبژاردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان تایبه‌ت ڕای‌گه‌یاندبوو "ئالیه‌تی ده‌ستنیشان كردنی كاندیده‌كان له‌لایه‌ن جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌ پاش دروست كردنی لیژنه‌یێک بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌ و له‌م ڕۆژانه‌دا ناوی كاندیده‌كانمان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ڕاده‌ستی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن ‌و ڕاپرسیی هه‌رێم ده‌كه‌ین".

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16852

Your Comment

You are replying to: .
captcha