تەقینەوەی خۆکوژیی داعش لە کەرکووک 5 برینداری لێکەوتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له‌ به‌رده‌م باره‌گای هه‌واڵگریی عێراق له‌ كه‌ركووك ڕوویان دا و بەو هۆیەشەوە 5 کەس بریندار بوون.

کوردپرێس:

تەلەڤزیۆنی كوردستان 24 رایگه‌یاند، دوو خۆكوژ‌ خۆیان گه‌یاندووه‌ته‌ نزیك ده‌رگه‌ی باره‌گای هه‌واڵگریی عێراق له‌ گه‌ڕه‌كی قادسیه‌ی 2 له‌ كه‌ركووك و له‌وێش خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه‌.

تەلەڤزیۆنی كوردستان 24 ڕوونیشی کردەوە، ئه‌و دوو خۆكوژه‌ له‌ كۆڵانه‌كانه‌وه‌ خۆیان گه‌یاندووه‌ته‌ باره‌گای ده‌زگای هه‌واڵگری، ئێستاش هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و تیمه‌كانی فریاگوزاری گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنه‌كه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، سه‌ره‌تا خۆكوژی یه‌كه‌م خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه‌، به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سێك بریندار بووه‌، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێك هاتوونه‌ته‌ شوێنه‌كه‌، خۆكوژی دووه‌میش خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه‌ و 4 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوونه‌.

كارمه‌ندانی باره‌گای ده‌زگای هه‌واڵگری، ته‌قه‌یان له‌ خۆكوژه‌كان كردووه‌ و ناچاریان كردوون به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه‌ شوێنی مه‌به‌ست خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 168515

Your Comment

You are replying to: .
captcha