کوردپرێس:
شەوی شەمە 25ی ئەیپرێڵی 2020 له نوسراوێكدا كه واژۆی حه‌مید نه‌عیم غازی، ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی له‌سه‌ره تیایدا هاتووه "به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی كوردستان بۆ راده‌ستكردنی بڕی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه بڕیار دراوه پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران رابگیردرێت".
نووسراوه‌كه به‌رواری 16ی ئه‌م مانگه‌ی له‌سه‌ره و تیایدا هاتووه، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی هه‌رێم له‌ساڵی 2019 پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌و بڕه‌پارانه‌ی وه‌ریگرتووه بیداته‌وه حكوومه‌تی عێراق.
هاوکات هەر لەبارەی ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق بە ڕووداوی وتووە، بەغدا پارەی پێویستی نییە بۆ مووچەی فەرمانبەران و دەشڵێت، فشار هەیە کە ئەم مانگە مووچەی فەرمانبەرانی عێراق خەرج بکرێت، بەڵام بۆ مانگی داهاتوو روون نییە و رەنگە تاوەکوو حکوومەتی داهاتوو پێکنەهێندرێت باسی دابەشکردنی مووچە نەکرێت.
بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق ئەوەشی زیاد کردووە کە لە مانگی داهاتووەوە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق دەبێتە كێشە، رەنگە باسی کەمکردنەوەی مووچەش بکرێت".
Your Comment