بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڤیان سه‌برى سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له په‌رله‌مانى عێراق به باس‌نیوز-ى راگه‌یاندووە "دواى راسپاردنى بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى تازه‌ى حكوومه‌تى عێراق، سه‌ركردایه‌تى سیاسیى كوردستان پشتیوانیی خۆیان بۆ مسته‌فا كازمى دەربڕی، پاشان شاندى حكوومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدایان كرد و له‌گه‌ڵ كازمیدا كۆ بوونه‌وه بۆ گفتوگۆ كردن له‌باره‌ى مافه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان و پرسى بودجه و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران".
ڤیان سه‌برى راشیگه‌یاند "پهیوهندییێكى زۆر باش له نێوان كازمى و سه‌ركردایه‌تی سیاسیى كوردستاندا هه‌یه و ناوبراو تێڕوانینى باشى به‌رامبه‌ر مافه ده‌ستورییه‌كانى كورد هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى گرفته له‌به‌رده‌م پێكهێنانى كابینه‌كه‌ى كازمى، ناكۆكى نێوان كوتله شیعیهكانه، سونه‌كانیش به ته‌واوى هاوڕا نین له‌سه‌ر پێكهێنانى حكوومەتی تازه".
هەروەها ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد "هه‌رچه‌نده بڕیار بوو پێش هاتنى مانگى ره‌مه‌زان ده‌نگ به كابینه‌ى تازه‌ى عێراق بدرێت، به‌ڵام به‌هۆى ناكۆكییه نێوخۆییه‌كانه‌وه نه‌تواندرا ئه‌و بابه‌ته یه‌كلا بكرێته‌وه، چوونكه به‌پێى دەستوور، پێویسته كازمى له ماوه‌ى یه‌ک مانگ متمانه‌ى په‌رله‌مان وه‌ربگرێ و تا 9/5 كابینه‌كه‌ى رابگه‌یه‌نێت".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment