2600 قوربانی و 104914 تووشبوو دوایین ئاماری کۆرۆنا لە تورکیا

بەشی تورکیا- وەزيرى تەندروستيى توركيا، دواى بەشداریی كردنى لە كۆبوونەوەى ئەنجومەنى زانستى بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤايرۆسى كۆرۆنا لە رێگەى ڤيديۆكۆنفرانسەوە، كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى رێكخست.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەخرەددین كۆجا، سەرەتا ئامارى ڤايرۆسى كۆرۆناى بڵاوکردەوە كە ماڵپەڕى وەزارەتى تەندروستیى توركيا لە رێگەى "نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە توركيا" بڵاوي دەكاتەوە و وگوتى: "لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، سێ هەزار و 122 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە (COVID-19) دەستنيشان كراون و 109 تووشبووش گيانيان لەدەست داوە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند كۆى گشتيى حاڵەتەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا گەيشتووەتە 104914 و کۆی گشتیی گيان لەدەستدان يش گەيشتە دوو هەزار و 600 کەس".

کۆجا گوتيشى:"لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، 3294 تووشبووى ديكەى ڤايرۆسى كۆرۆنا چاک بوونەتەوە و بەمشێوەيە ژمارەى چاک بوونەوە لە ڤايرۆسەكە گەيشتە 21 هەزار و 737 کەس".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 168468

Your Comment

You are replying to: .
captcha