لە هەرێمی کوردستان 92.5لەسەدی تووشبووانی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەگوێرەی دوایین ئاماری فەرمی لە هەرێمی کوردستان 92.5لەسەدی تووشبووانی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.

کوردپرێس: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ 58ی رۆژانه‌ی خۆی له‌ باره‌ی نوێترین ئاماری تایبه‌ت به‌ کۆرۆنا له‌ هه‌رێمی کوردستان بڵاوکرده‌وه‌. ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ 58

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، رێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1- کەرەنتین

ژمارەی هاووڵاتیان لە کەرەنتینەکان 8410 هاووڵاتی بوون، لەئێستادا تەنها 1491 هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە لە 32 شوێنی جیاواز 417 لە هەولێر، 219 لە سلێمانی، 826 لە دهۆک، 29 لە ڕاپەرین، 6919 هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە 24 کاتژمێری رابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو 63 هاووڵاتی.

2- پشکنین

لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 1123 پشکنین ئەنجام دراوە، 446 هەولێر، 217 سلێمانی، 450 دهۆک، 7 هەڵەبجە، 3 سۆران. ئەنجام هیچ تووشبووێکی نوێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکرا.

3- ئاماری گشتی

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە 337 تووشبوو، لەناویاندا 4 مردن هەیە و 304 نەخۆش چاکبووەتەوە، ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 168453

Your Comment

You are replying to: .
captcha