بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بڕیاربوو كۆبوونەوەكە ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری هەولێر و لەنێو مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەرێوەبچێت، كە ئامانجی سەرەكی كۆبوونەوەكە تاوتوێ كردنی گرژییەكانی نێوان هەردوولایە، كە بەم دوایانە دروست بووە.
لەو بارەوە ئارێز عەبدوڵڵا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی وتی: ئاگاداریان كردبووم كە كۆبوونەوەكە ئەمڕۆ ئەنجام نادرێت، بەڵام هۆكاری دواخستنەكەی نازانم.
لەبارەی دەنگۆی هەڵوەشانەوەی كۆبوونەوەكە، ئارێز عەبدوڵڵا وتی: كۆبوونەوەكە تەنیا دواخراوە و هەڵنەوەشاوەتەوە و بەدڵنیایی ئەو كۆبوونەوە ئەنجام دەدرێت، چوونكە بۆ هەردوولا گرنگە.
ئامانجێكی تری كۆبوونەوەكە گەیاندنی گلەیی و گازندەكانە بەیەكتری، كە ماوەیەكە لەنێوان هەردوولا دروست بووە، لەگەڵ ئەو شەڕە راگەیاندنەی لەنێوان هەردوولا دروست بووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment