کوردپرێس:
وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان، ڕۆژی دووشهممه 20ی نیسان/ ئهپریڵی 2020، راگهیهندراوی ژماره 56ـی رۆژانهی خۆی له بارهی رهوشی تهندروستی ههرێمی كوردستان له سهروبهندی پهتای جیهانی كۆرۆنادا بڵاو كردهوه.
به گوێرهی راگهیهندراوهكه، له 24 كاتژمێری رابردوودا هیچ حاڵهتێكی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار نهكراوه.
دهقی راگهیهندراوهكه
راگەیهندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە 56
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، رێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1- کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەرەنتینەکان 8325 هاووڵاتی بوون، لەئێستادا تەنها 1501 هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە لە 32 شوێنی جیاواز 426 لە هەولێر، 176 لە سلێمانی، 870 لە دهۆك، 29 لە راپەڕین،6824 هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە 24 کاتژمێری رابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو 105 هاووڵاتی.
2- پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 1477 پشکنین ئەنجام دراوە، 544 هەولێر، 360 سلێمانی، 450 دهۆك، 8 هەڵەبجە،51 راپەڕین، 64 سۆران. ئەنجام هیچ تووشبووێکی نوێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکرا.
3- ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە 337 تووشبوو، لەنێویاندا 4 مردن هەیە و 280 نەخۆش چاکبووەتەوە، ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان و پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی، لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە 122.
وەزارەتی تەندروستی
حکوومەتی هەرێمی کوردستان
20ی نیسانی2020
Your Comment