تۆمەتی داعشی بوون دەخرێتە پاڵ ئەندامێکی کۆمەڵی ئیسلامی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاسایشی هه‌ولێر به‌رپرسێكی‌ باڵای‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ تۆمه‌تبار ده‌كات به‌هه‌بوونی‌ په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ گرووپی‌ تیرۆریستیی‌ داعش.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تاریق نووری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی تۆڕێكی تیرۆریستیی له‌ شاری هه‌ولێر ئاشكرا كردوه‌ و ڕایگه‌یاندوه‌: "مه‌لا ئیسماعیل سوسه‌یی سێ هه‌فته‌یه‌ ده‌ستگیر كراوه ‌و دانی به‌وه‌دا ناوه‌ له ‌هه‌ولێر خه‌ریكی جێبه‌جێ كردنی پیلانێكی تیرۆریستی بوه‌و چه‌ندین چه‌كیش له ‌ماڵه‌كه‌یدا گیراوه‌".

له‌ دیمانه‌یێكدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی‌ فه‌رمی‌ پارتیدا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاسایشی هه‌ولێر ئاشكرای كردووه‌، "به‌ڵگه‌مان له‌به‌رده‌سته‌، ئه‌وكه‌سانه‌ی له ‌نێو باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر خۆیان ته‌قانده‌وه‌ سه‌ر به‌داعش بوون، به‌ڵام هاوه‌ڵه‌كانیان له‌ ژیاندا ماون و ده‌ستگیر كراون، به‌ر له‌سێ هه‌فته‌ش مامۆستایێكی ئایینی به‌ناوی مه‌لا ئیسماعیل سوسه‌یی له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌ ده‌ستگیركرا كه‌ پێشتر ئیمام و خه‌تیب بوو له‌سه‌ر توندڕه‌وی‌ دورخراوه‌ته‌وه‌".

جه‌ختیشی كردۆته‌وه‌، "له ‌ئاینده‌یێكی نزیكدا ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌ی بینای‌ پارێزگای هه‌ولێر بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌ و خه‌ڵكێكی زۆر گیراوه‌، به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێک هیچیان له‌سه‌ر نه‌بێت، ئه‌وانه‌ی ده‌ستیشیان هه‌یه‌ له‌و تۆڕه‌ تیرۆریستییه‌دا سزا ده‌درێن، لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئاماری ده‌ستیگركراوه‌كان بڵاو ناكه‌ینه‌وه‌".

سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر ماڵی‌ سه‌لیم شوشكه‌یی په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئاسایش هێمای‌ به‌وه‌كردوه‌، "ئه‌و په‌رمانتاره‌ی پێشوی كۆمه‌ڵ، كه‌سێكه‌ سه‌ر به‌گرووپی تیرۆریستیی داعشه‌ و له‌ دادگا فه‌رمانی گرتنی بۆ ده‌رچووه‌ و پێویسته‌ ده‌ستگیر بكرێت، ئێستاش حه‌سانه‌ی په‌رله‌مانی نه‌ماوه‌و ده‌مانه‌وێ ده‌ستیگری بكه‌ین".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16839

Your Comment

You are replying to: .
captcha