بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گرووپی تیرۆریستیی داعش لە دوو هەفتەی ڕابردوودا چەندین جار هێرشی کردۆتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەتایبەت لە ناوچە کێشەلەسەرەکان کە گیان سپاردنی هێزە کوردەکان و هێزی عێراقیی لێکەوتۆتەوە.
گۆڤاری ئینگلیزی زمانی نیووزعەرەب لەزاری بەرپرسانی کوردی هەرێمی کوردستانەوە ڕایدەگەیێنێت هۆکاری سەرەکیی هێرشەکانی داعش ئەو ناهەماهەنگییەیە کە کەوتۆتە نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی سوپای عێراق.
پۆل ئەیدوون، هەواڵنێری نیووزعەرەب هۆشداری بە بەرپرسە سەربازییەکانی هەرێمی کوردستان دەدات لە ناوچەیێکی 1000 کیلومەتریی لە خانەقینەوە تا ڕەبیعیە بۆشایی ئەمنی هەیە و داعش ئەم بۆشایەی قۆستووەتەوە بۆ خۆڕێکخستنەوە و هێرشی تیرۆریستی.
لە ڕاپۆرتەکەدا جەخت کراوەتەوە کە هەماهەنگی و هاوکاری لەنێوان هێزە کوردەکان و سوپای عێراقدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش زۆر گرینگە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment