بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مستەفا کازمی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومەتی عێراق لە پەیامەکەیدا لە توویتەر بە زمانی کوردی دەڵێ: "بە خەم و ئازارەوە یادى تاوانەکانى ئەنفال دەکەینەوە کە رژێمى دیکتاتۆرى دژى هاووڵاتییانى بێتاوانى کورد ئەنجامیدان".
هاوکات کازمی ئاماژەی بەوە کردووە ئەگەر دەسەڵات شەرعیەت لەدەست دەدا ئەگەر دەستدرێژی بکات و دەڵێ "گەل سەرچاوەى شەرعیەتە و ئەو دەسەڵاتەى دەستدرێژی بکاتە سەر گەلى خۆى، شەرعیەت لە دەست دەدات".و
لە کۆتایی پەیامەکەیدا مستەفا کازمی نووسیویەتی: "تیمارکردنى برینەکان و دروست کردنى ئایندە ئەرکى عێراقیە نیشتمانپەروەرەکانە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment