دادگای تورکیا بڕیار بە مانەوەی دوو سیاسەتمەداری کورد لە زیندان دەدات

بەشی تورکیا- دادگای تورکیا بڕیاری دا سیاسەتمەدارانى کورد گوڵتان کشاناک و سەباحەت تونجەل لە زینداندا بمێننەوە.

کوردپرێس: بەپێی ئاژانسی هەواڵی فورات نیوز، بڕیاری زیندانی کردن، کە بەسەر هاوسەرۆک شارەوانیی گەورە شاری ئامەد گوڵتان کشاناک و هاوسەرۆکی گشتیی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) سەباحەت تونجەل دا سەپێنرابوو، لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوە هەڵوەشێنرا بوو، لەبەر ئەوەش سەرلەنوێ دادگای کردن دەستیپێکردەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بڕیار بوو ئەمڕۆ چوارەم دانیشتنی ئەو سەرلەنوێ دادگایی کردنە لە پێنجمین لقی دادگای سزا قورسەکانى مەلەتی بەڕێوەبچوویایە، بەڵام بەهۆی بڵاو بوونەوەى پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە دانیشتنەکە ئەنجام نەدرا و دەستەی دادوەری لە دادگاکە لێکۆڵینەوەیان لە دۆسیەکە کرد و بڕیاریاندا لە زیندان بمێننەوە.

پارێزەرانی گوڵتان کشاناک و سەباحەت تونجەل رایانگەیاند کشاناک نەخۆشیی قورسی هەیە و لە کاتی ئەم پەتایەدا مانەوەى تونجەل و کشاناک لە زینداندا دەبێتە مەترسی بۆ سەر ژیانیان، "لە زینداندا هێشتنەوە ئیتر بوەتە تەمبێکردن و سزادانێک بە ئەشکەنجەوە".

بەڵام دەستەى کاتیی دادگا، داواى پارێزەرانى رەتک ردەوە و بڕیاری دا ئەو دوو سیاسەتمەدارە کوردە لە زینداندا بمێننەوە، بڕیاریش درا دانیشتنەکە بۆ 29ی ئایار دوابخرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 168346

Your Comment

You are replying to: .
captcha