کوردپرێس:
مەریوان مەسعوود، سەرپەرشتیاری مەراسیمی كردنەوەی شانۆی ڕۆمانی ڕایگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی دووشەمە 23ی تەمووز لە مەراسیمێكدا شانۆی ڕۆمانی کرایەوە، كە ماوەیێكی درێژە كاری تێدا دەكرێت و لەسەر بودجەی پایتەختی ڕۆشنبیری و وەزارەتی ڕۆشنبیری دروست كراوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا، كردنەوەی ئەم شانۆ ڕۆمانییە لەسەر شێوازی شانۆی كۆلۆسیۆمی ڕۆمایە و گرنگی بۆ شاری سلێمانی هەیە، چوونكە دەتوانرێت بۆ ئەنجامدانی چالاكیی هونەری و كلتووری و كۆڕ و كۆبونەوەی كراوە بەكاربهێنرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، لە مەراسیمەكەی ئەمڕۆدا كۆمەڵێك چالاكی جۆراوجۆری هونەری پێشكەشكرا.
پڕۆژەی شانۆی ڕۆمانی لەناو پاركی هەواری شار لەسەر ڕووبەری 8 هەزار و 500 مەتر دووجا دروست كراوە، كە جێگەی پێنج هەزار كەس زیاتر دەبێتەوە.
Your Comment