دژە تیرۆر ناو و ناسنامەی ھێرشبەرەکانی سەر ھەولێری ئاشکرا کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەیجی دژە تیرۆری كوردستان، سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، بڵاوی كردۆتەوە، ئەو سێ چەكدارەی كە بەیانی ئەمڕۆ 23ی 7ی 2018، هێرشیان كردە سەر بینای پارێزگای هەولێر، كوردن و دانیشتووی‌ شاری هەولێرن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو پەیجە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، كە بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، هەر سێ چەكدارەكە، كە لە ئەنجامی رووبەڕوونەوەیان لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان كوژران، دانیشتووی گەڕەكی قەڵاتی نوێن لە شاری هەولێر.

پەیجەكەی دژە تیرۆری كوردستان، ناوی هەرسێ چەكدارەكەشی بڵاو كردۆتەوە، كە بریتین لە رەهێڵ محەممەد رۆستەم مووسا، لە دایكبووی ٢٠٠٢، بیلال سلێمان عەبدولڕەحمان ئەحمەد، لە دایكبووی ٢٠٠٠، عەبدولرەحمان رەحیم قادر حوسێن، لە دایكبووی ٢٠٠٢، خوێندكاری قۆناغی ئامادەیی بوون.

سەرچاوە: SNN

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16800

Your Comment

You are replying to: .
captcha