دوو که‌س له‌ چه‌كداره‌كانی نێو باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر كوژران

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی هه‌ولێر دووان له‌و چه‌كدارانه‌یان کوشت که‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ میانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر و ئه‌و چه‌كدارانه‌ی هێرشیان كرده‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر دووان له‌ چه‌كداره‌كان كوژران و ئێستاش چه‌كدارێكی دیكه‌ گه‌مارۆ دراوه‌.

قائیمقامی هه‌ولێر له‌باره‌ی چه‌كداره‌كانه‌وه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد: "چه‌كداره‌كان ئینتیمایان بۆ گرووپی داعش هه‌بوووه‌".

پاش ئه‌وه‌ی به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 23ی ته‌مووز چه‌ند چه‌كدارێک هێرشیان كرده‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر به‌هۆی ته‌قه‌ی چه‌كداره‌كانه‌وه‌ ئه‌و پۆلیسه‌ی پاسه‌وانیی باڵه‌خانه‌كه‌ی ده‌كرد به‌ سه‌ختی بریندار بوووه‌.

هه‌ندێک له ‌شایه‌تحاڵه‌كان ده‌ڵێن: چه‌كداره‌كان به‌ده‌م وتنه‌وه‌ی "ئه‌ڵاهوئه‌كبه‌ر"ه‌وه‌ چوونه‌ته‌ نێو بیناكه‌وه‌ به‌ڵام تا ئێستا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ناسنامه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌‌ و ئه‌و زانیارییه‌یان پشتڕاست نه‌كردوووه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16790

Your Comment

You are replying to: .
captcha