به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێكخراوه‌كه له ڕاپۆرتێكیدا كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 22ی ته‌مووز له ماڵپه‌رى خۆى له ئینته‌رنێت بڵاوی كردوووه‌ته‌وه ڕای‌گه‌یاندوووه: "ده‌زگاى ئاسایشی نیشتمانى، كه ده‌زگاى هه‌واڵگرییه و ڕاپۆرت به حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌دات، زیاتر له 400 كه‌سى له شوێنه نافه‌رمییه‌كان له خۆرهه‌ڵاتى مووسڵ به‌ند كردوووه".
ڕێكخراوى هیومان ڕایتس وۆچى ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه كه به‌رپرسێكى باڵاى ده‌زگاكه له 17ى نیسانى ڕابردوو له ڕێگه‌ى نووسراوه‌وه بۆ ڕێكخراوه‌كه ڕه‌تی كرده‌وه ده‌زگاكه‌یان هیچ گرتووخانه‌یێكى له‌و ناوچه‌یه هه‌بێت به‌ڵام نووسینگه‌ى به‌غداى ده‌زگاكه به نووسراو دانى به‌وه‌دا ناوه له گرتووخانه‌یێكى مووسڵ ژماره‌یێک گومانلێكراویان به‌ند كردوووه و "دواتر باسى چه‌ندین گرتووخانه‌ى دیكه‌ى كردوووه".
ئه‌و ڕێکخراوه‌یه داواشى له ده‌زگاى هه‌واڵگرى كرد ژماره‌ى به‌ندكراوان و گرتووخانه‌كانى ئاشكرا بكات و به پێویستیشی ده‌زانێت ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌غدا ژماره‌ى گرتووخانه‌كانى عێراق ڕابگه‌یه‌نن. هاوكات داواشى له ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریی كرد لێكۆڵینه‌وه له به‌ندكردنى 400 گومانلێكراوه‌كان و بارودۆخیان بكات پاشان ده‌زگاى ئاسایشی نیشتمانى به نووسراو ڕه‌تی كردوووه‌ته‌وه ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌و گرتووخانانه‌دا هه‌بێت به‌ڵام ئه‌وه‌یان نه‌شارده‌وه و ژماره‌یێک له گیراوه‌كان گیانیان له‌ده‌ست داوه.
هیومان ڕایتس وۆچ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردوووه كه كارمه‌ندان و توێژه‌رانى ڕێكخراوه‌كه له 4ى ته‌مووزى ڕابردوو سه‌ردانى گرتووخانه‌كه‌یان كردوووه و بۆیان ده‌ركه‌وتوووه كه ژماره‌ى گیراوه‌كان به گوێره‌ى گرتووخانه‌كه نییه و كه‌وتوون به‌سه‌ر یه‌كدا و هه‌مووشیان به‌بێ ئه‌وه‌ى فه‌رمانى گرتنیان له‌لایه‌ن دادگاوه بۆ ده‌رچووبێت، ده‌ستگیر كراون.
سه‌رچاوه: باس نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment